توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، راگرتنی پژمە مەترسیی لەسەر چاو و لووت دەبێت و رەنگە ببێتەهۆی دڕانی پەردەی گوێ.
توێژینەوەیەکی زانکۆی ماساچوسێتس ئاشکرای دەکات، پژمە 8.2 مەتر دەڕوات و بەگوێرەی قەبارەی دەنکۆڵەکان چەند خولەکێک لەسەر رووەکان دەمێنێتەوە.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی ماساچوسێتس دەڵێت: راگرتنی پژمە وادەکات میکرۆب و پاشماوەکان لەنێو جەستەدا بمێننەوە و فڕێ نەدرێنە دەرەوەی جەستە.
لیدیا بۆرۆویبا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەشڵێت: کاتێک کە دەپژمیت، جەستە پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر کۆئەندامی هەناسە، ئەگەریش رایبگریت ئەوا ئەم پەستانە دەبێتە 5 بۆ 24 ئەوەندە.
بە گوێرەی سەرچاوەی مایۆکلینیک، ئەو قسەیە هەڵەیە کە دڵ لەکاتی پژمیندا دەوەستێت، بەڵکو تەنیا لێدانی خاو دەبێتەوە.
مایۆکلینیک ئاشکراشی دەکات، داخستنی چاو لەکاتی پژمیندا کردارێکی خۆنەویستانەیە، چونکە مێشک بە پەرچەکردارێکی بەپەلە لێکی دەداتەوە.
بە گوێرەی تەندروستیی جیهانی، ئەو نەخۆشیانەی لەڕێگەی پژمەوە دەگوازرێنەوە باوترینیان بریتین لە ‘ئەنفلەوەنزا، کۆڤید-19، پەتا وەرزییەکان، سیل، سوورێژە، ئاوڵە، هەوکردنی سییەکان، کۆکە رەشە و گوێ رەپە ‘دەردەکۆپان’.