لێدانی دڵی پشوودانی مرۆڤی ئاسایی لە نێوان…
ژمارەی لێدانی دڵی کەسێکی ئاسایی لە تەندروستییەکی تەواودا، لە ماوەی پشوودان بەبێ ئەوەی هیچ هەوڵێک بدات، لە ٧٠ لێدانی دڵەوە دەست پێدەکات تا ٨٠ لێدانی دڵ لە خولەکێکدا.
باشترین کات بۆ پێوانەکردنی لێدانی دڵ ڕاستەوخۆ دوای بەئاگابوونەوە، پێش ئەوەی سەرقاڵی هەر چالاکیەک و هەوڵێک بێت، یان خواردنی هەر خواردنێک یان خواردنەوەیەک کە کاریگەری لەسەر لێدانی دڵ هەبێت، هەروەها لێدانی دڵ لە منداڵاندا زیاتر گۆڕاوە وەک لە گەورەکاندا.
ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر لێدانی دڵ هەیە
- کۆمەڵێک حاڵەت هەیە کە ئەگەر مرۆڤ بەرکەوتە کاریگەری لەسەر ژمارەی لێدانی دڵی دەبێت، وەک تەمەن و وەرزشکردن، وەرزشوان جیاوازە لە کەسێکی ئاسایی.
- بارودۆخی کەشوهەوا کاریگەری زۆر لەسەر لێدانی دڵ دەبێت، تا پلەی گەرمی هەوا و شێ بەرزتر بێت ژمارەی لێدانی دڵی مرۆڤ زیاتر دەبێت.
- هەروەها دڵەڕاوکێ و ترس لێدانی دڵ دەگۆڕێت، کە لەگەڵ ئەم هەستانەدا زیاد دەکات.
- ئەگەر دوای دانیشتن هەستایت، ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵت بۆ ماوەی ٢٠ چرکە لەم چالاکییە.
- کافایین کە لە قاوە و بەرهەمەکانیدا هەیە لێدانی دڵ خێراتر دەکات.
- هه ڕوه ها هه ندێ ده ڕمان کاریگه ڕییان له سه ڕ لێدانی دڵ هه یه له ڕووی زیادبوون و که مبوونه وه ، هه ندێکیان لێدانی دڵ خێراتر ده که ن و هه ندێکیان ژماره ی لێدانی ئاسایی دڵ له که سێکی ئاساییدا که مده کاته وه .
- جگە لەوەش کێشی مرۆڤ کاریگەری لەسەر ژمارەی لێدانی دڵ دەبێت، کەسێکی قورس ژمارەی لێدانی دڵ زیاد دەکات جیاواز لە کەسێکی تەنک.