لە سەرەتادا یادکردنەوەیەک بۆ کارکردنی ژنان و مافەکانیان لە کۆمەڵگەدا بزوتنەوەی سۆسیالیستی ئەمریکا ٢٨ـی شوباتی وەک رۆژی ژنان دایاریکرد.
لە ساڵی ١٩١٠ کلارا زێتکین بیرۆکەی رۆژێکی نێودەوڵەتی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژناندا پێشنیار کرد و لە ساڵی ١٩ـی مارچی ١٩١١ رۆژی جیهانی ژنان لە ئۆستریا و دانیمارک و ئەڵمانیا و سویزلەندا یادکرایەوە و ئەو رۆژە بووە رۆژی جیهانی ژنان و ساڵانە بەههۆی سەرکەوتن و پێشکەوتنەکانی ژنان ئاهەنگ دەگێڕدرا و لەو رۆژەدا داوادەکرا مافەکانی ژن بپارێزرێت.
دواتر لە ساڵی ١٩١٧ و لە کاتی شۆڕشی روسیدا لە هەشتی مارسدا بەپێی رۆژژمێری زاینی ژنانی روسیا لە شاری پترسبۆرگ خۆپیشاندانیان کرد و داوای مافەکانیان خۆیان کرد و ئەو خۆپیشانداش کاریگەری گەورەی لەسەر شۆڕشی روسیا هەبوو.
لە دوای ئەو رۆژەش هەشتی مارس وەک رۆژی جیهانی ژنیان دیاریکراوە و ساڵانە یادی سەرکەوتن و پێشکەوتن و تواناکانی ژنانی تێدا دەکرێتەوە و داواش دەکرێت یەکسانی لە کار و کۆمەڵگە و مافدا بۆ ژنانان بەرپا بکرێت.