سەدان ساڵە لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، سەردانیکەران لەسەر نافورەی ” ترێڤی” دادەبەزن بۆ ئەوەی ئاواتێک بخوازن، ئەمەش دوای فڕێدانی دراوێکی رێوڕەسمی وڵاتەکە.
ماڵپەڕی ” abc net” لە بابەتێکیدا باسی لە نافورەکەی رۆما کردووە، کە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٢ بڕی دوو ملیۆن دۆلاری تێفڕێدراوە.
ساڵانە خەڵکانێکی زۆر سەردانی نافورەی ترێڤی دەکەن و بڕە پارەیەک هەڵدەدەنە ناوی، ئاواتێک دەخوازن بە مەبەستی هاتنەدی ئاواتەکانیان، شارەوانی وڵاتەکەش بۆ کۆکردنەوەی دراوەکان پێش ئەوەی ماسییان لێبگیرێت، هەفتەی دووجار ئاوی نافورەکە دەگرنەوە و دراوە کەڵەکە بووەکان دەردەهێنن و وشکی دەکەنەوە و دەبرێنە رێکخراوی خێرخوازی کاسۆلیکی جیهانی کاریتا، رێکخراوە خێرخوازییەکەش دواتر پارە کۆکراوەکە دەدات بە چێشتخانەیەک خۆراک و پڕۆژەکانی ئاسوودە ژیانی دابین دەکات.
یولا کۆل لە بەڕازیلەوە دوای ئەوەی دراوێکی فڕێدا گوتی: “ویستم ئاواتێک بکەم کە لە دڵمدا ئازیزە، بەڵام ئەوەش دەزانم کە ئەم دراوە تەنها مانەوە نییە لەوێ بەڵکو یارمەتی خەڵکی پێویست دەدات، ئاواتێکم خستەڕوو بەڵام هیوادارم ئەم پارەیە یارمەتی خواستی کەسانی دیکەش بدات.”
لە ساڵی ٢٠٢٢دا یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یۆرۆ کە دەکاتە (٢.٣ ملیۆن دۆلار) کۆکراوەتەوە و شارەکە پێشبینی دەکات لە ساڵی ، ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ زیاتر کۆبکاتەوە.
نافورەی ترێڤی کە لە ساڵی ١٧٦٢ تەواو بووە، لایەکی پاڵازۆ پۆلی لە ناوەڕاستی ڕۆما دەگرێتەوە.