کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئارەقکردنەوە جگە لە بەکارهێنانی هەندێک دەرمان و رێگەی کردەیی، پێویستە بایەخیش بە جۆری خۆراک بدرێت، چونکە کاریگەریی لەسەر رێژەی ئارەقکردنەوە دەبێت.
کۆمەڵەکە ئاشکرای دەکات، ئەو خۆراکانەی وادەکەن کە ئارەقکردنەوە زیادبکات بریتین لە ‘خۆراکە خێراکان، پیاز، سیر، خۆراکە توونەکان و ساردەمەنییەکان’، لەبارەی خواردنەوەکانیش ئەمانە دەگرێتەوە؛ خواردنەوە کحولییەکان، چا و قاوە’.
هاوکات پسپۆڕێکی خۆراک لە کۆمەڵەکە دەڵێت: ئەو خۆراکانەی هەرسکردنی زۆریان پێویستە بەتایبەت خۆراکە چەورەکان ئارەقکردنەوە زیاددەکەن.
تەنانەت کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکی ناوی ئەو خۆراکانەش ئاشکرادەکات کە یارمەتیی کەمکردنەوەی ئارەقکردنەوە دەدەن وەکو ‘گوێزی هیندی، مۆز، شۆفان، پەتاتە، سەوزە و میوەکان’، لەبارەی خواردنەوەکانیشەوە ‘ئاو و چای سەوز’ پەسندە.
دێبرا رۆز، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: ئاو خواردنەوەی مامناوەند پلەی گەرمیی جەستە دەپارێزێت و نابێت زێدەڕۆییش لە خواردنەوەیدا بکرێت.