پسپۆڕێکی نەخۆشییەکان و گەشەی منداڵان رایدەگەیێنێت، ئەو گازە ژەهراوییانەی لە ژینگەوە دەچنە نێو سییەکانی منداڵان، کاریگەریی درێژخایێنیان دەبێت و دەشێت ببنەهۆی شێرپەنجە.
د. محەممەد حەسەن، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و گەشەی منداڵان دەڵێت، ئەو گازانەی لە سووتان، ئەگزۆزی ئۆتۆمبێل و هۆکارەکانی دیکەوە دێنە نێو ژینگە، زیان بە هەموو ئەندامەکانی جەستەی منداڵ دەگەیێنن، کە دەکرێت مەترسییەکە زیاتر بێت لەوەی لەسەر گەوران هەیە، چونکە جەستەی منداڵ لە پرۆسەی دروستبووندایە و دەبنە هۆی شێرپەنجە و دواکەوتنی گەشەی جەستە و مێشکی منداڵ.
د. محەممەد حەسەن دەشڵێت، ئەو منداڵانەی لە ژینگەیەکی پیسدا دەژین، بەهۆی لاوازیی گەشەی مێشکیان، لەداهاتوودا توانای زیرەکییان کەمتر دەبێت، کەمتر داهێنەر و لە قوتابخانەش ئاستیان لاوازتر دەبێت.